ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات، گوتارێکی پێشکەش کرد.
پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
• هیوا و ئاواتی گەلەكەم و پێزانینی خەڵكی خۆم لەگەڵ خۆم هێناوە.
• ستراتیژ و ئامانجی باشمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین خەڵكی خۆمان بپارێزین و خزمەتیان بكەین.
• چیرۆکی وزەی ئێمە هیوابەخشە، لە سەرەتاوە دەستمان پێ کرد، 15 ساڵ لەمەوبەر کاتێک یاسای وەبەرهێنانی نەوتمان دەرکرد، بۆ هەریمێك کە لە رۆژێکدا 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
• ئێمە رووبەڕووی زۆر ئاستەنگ و ئاڵنگاری بووینەوە، بۆ نموونە رووبەڕووبوونەوەی داعش و نادڵنیایی سیاسی لە عێراق.
• دادگای بەناو فیدراڵی نادادییەكی زۆری بەرامبەر بە ئێمە كرد.
• روانگە و دونیابینیی ئێمە بەردەوام دەبێت و گەشە دەكات. بە ژیرانە دەتوانین بڵێین پەرە بە تواناكانی خۆمان لە بواری وزە دەدەین، ئەمە كڕۆكی داهاتوومانە و لە پێشینەی كارەكانمانە.
• داهاتووی ئێمە لەسەر وزە دروست دەبێت بۆ خزمەتی هاووڵاتییان تا كاتی تەواویان هەبێ و پشت بەو وزەیە ببەخشن كە سەرچاوەیەكی گرنگە.
• وەكوو كورد چەندین دەیەیە لە دوای جەنگ كارمان لەسەر كردووە. ئێستا ئێمە لە خاڵێكی مێژوویی خۆمانین بۆ ئەوەی بتوانین بەرهەمی قوربانیدانەكانمان بچنینەوە.
• دەرفەتی باشمان هەیە بۆ ئەوەی خزمەت بە بازاڕی نێودەوڵەتی بكەین.
• سوورین لەسەر ئەوەی هەرێمەكەمان بكەینە ناوەندێكی وزە.
• سێ ساڵی رابردوو ساڵی راگوزەر بوون بۆ ئێمە. توانیمان سیاسەتێكی زۆر باش دابڕێژین بۆ كەرتی گشتی و رێگەیەكمان گرتووەتە بەر تا دڵنیا بین تەواوی چاكسازییەكان شوێنی خۆیان بگرن.
• تواناكانمان زیاتر دەكەین، بەڵام بەهۆی هێزەخۆجێییەكان زۆرجار ئاستەنگ دروست دەبن.
• دڵنیام هەرێمی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی دابینكردنی وزە لەو كاتەی جیهان خواستی دەبێت.
• هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی هەناردەكردنی گاز لە عێراقەوە بۆ توركیا و ئەوروپا.
• کوردستانێکی بەهێز و خاوەن ئابوورییەکی سەربەخۆ، هەڕهشە نییە بۆ سەر دراوسێكانمان و هاوبەشەکانمان لە بەغدا، لە راستیدا پێچەوانەکەیەتی.
• دەتوانین لەگەڵ تەواوی وڵاتانی هەرێمەكە بگەینە ئەنجام بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگەكە.
• فرەلایەنیی سەرچاوەكان لە كشتوكاڵ و كارگەكان و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و تەواوی لایەنەكان گرنگییان پێ دەدرێت.
• ئێمە وەك بەشێك لە جیهان پێویستە زیرەكانەتر مامەڵە بكەین.
• میكانیزمی زۆرمان هەبووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی داهاتی فیدراڵی بتواندرێت دابەشكارییەكی دادگەرانە هەبێت، ئەمە ئەوەیە كە دەستوور دانی پێداناوە.
• دەمەوێ بە روونی بیر بكەینەوە كە ئەو جۆرە بریارانەی دراون لە دادگایەكی بەناو فیدراڵی، ئێمە بەرهەڵستی دەكەین و ئەو بڕیارانە نادەستوورین و تەواو بنچینەی سیاسییان هەیە.