دەزگای زانیاری یەکێتی گەنجێکی پیرەمەگرون بە ئەشکەنجە لە زیندان دەکوژێت


 دەزگای زانیاری یەکێتی لە ناو زیندان گەنجێکی پیرەمەگرون بە ئەشکەنجەدان دەکوژێت
دەزگای زانیاری یەکێتی گەنجێکی پیرەمەگروون بەناوی هەرێم محەمەد بە ئەشکەنجەدان دەکوژێ کەسوکارەکەشی لە دادگا سکاڵا تۆمەردەکەن لەسەر یەکێتی و داوای خوێنی کوڕەکەیان دەکەنەوە.

هەر ئەمڕۆش به‌شێك له‌خه‌ڵكى گوندى كانى توو له‌به‌رده‌م دادگاى به‌رایی پیره‌مه‌گرون كۆبوونه‌وه‌و داواده‌كه‌ن، كه‌یسى (هه‌رێم محه‌مه‌د مسته‌فا) كه‌ له‌چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ به‌لاڕێدانه‌برێت.

برایه‌كى ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌ له‌چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"له‌سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌یی‌و وه‌زاره‌ته‌كانى دادو كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ین كه‌یسى ئه‌و كوڕه‌ى ئێمه‌ به‌لاڕێدا نه‌برێت‌و كۆبونه‌وه‌ى ئێمه‌ش لێره‌ بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕیارێكى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ به‌واژۆى خودى وه‌زیرى كار، كه‌یسى ئه‌م كوڕه‌ى ئێمه‌ داخراوه‌ گوایه‌ خۆى خۆى كوشتووه‌و سزانه‌دراوه‌ له‌زیندان".

ئه‌وه‌شى وت:"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌شدا ئێمه‌ دژى ده‌وه‌ستینه‌وه‌و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و پێمانوایه‌ بڕیاره‌كه‌ په‌له‌ى تێداكراوه‌و به‌لاڕێدابراوه‌، بۆیه‌ داواده‌كه‌ین جارێكى دیكه‌ چاوى پێدابخشێندرێته‌وه‌".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال