لە سلێمانیەوە پلانی سوتاندنی بارەگای لقی پێنج جێبەجێکرا


 لە سلێمانیەوە پلانی سوتاندنی بارەگای لقی پێنج جێبەجێکرا


-یەکێتیی بەھۆی بێ ھیوابوونی لە پۆستی سەرۆك کۆمار توشی ھستریابووە، بەپێی زانیارییەکان تیمی سۆشیال میدیایی بەرھەم ساڵح، چاودێری سۆشیال میدیایی پارتی و ئەو کەسانە دەکات کە لەپارتیەوە نزیکن بۆچوونەکانی خۆیان دەخەنەڕوو، پۆستەکانی بەکوردی بێت وەریدەگێڕنە سەر زمانی عەرەبی، لە عەرەبیەوە بۆ زمانی فارسیش وەریدەگێڕن، لە ڕێی گروپە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ حەشدی شەعبی بڵاوی دەکەنەوە.


-ئەو تویتەی نایف کوردستانی، لەڕێگەی تیمی سۆشیال میدیایی بەرھەم ساڵح و یەکێتیی، ڕەوانی گروپی وەلائی "سابڕین نیوز" کرا، لەوێیەوە بانگەواز بۆ کۆبوونەوە و ھێرشکردنە سەر لقی پێنجی پارتی دەستپێکرد، سەرجەم میلیشیا وەلائیەکان خەڵکی خۆیان ناردە سەر لقی پێنج و دەست بەتاڵان کردن و سوتاندنی کرا.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال