عەلی باپیر و هەرێمی ئێمە
یاد سرێشمەیی
عەلی باپیر لە دواهەمین ڕاگەیێندراوی کە ڕووی ڕاستی خۆیی تێدا دەرخستووە، ڕاگەیێندراوێکی کرچ کاڵ و ئاست نزم لە ئاستی دوونیابینی خۆی بۆ دادخوازی و دیموکراسی خستۆتەڕوو، ئەو ڕاستی کرد هەرێمەکە هی ئێمەیە، ئەو لەبنەڕەتدا باوەڕی بەدۆزی ڕەوای هەرێم نەبووەو پەرۆشی نییە و نەبووە.
ڕاگەیێندراوەکەی عەلی باپیر هەڵچوونی دوا دۆڕانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێوەدیاربوو، هێشتان ئازاری وەڵامی هانیشتمانیان بۆ دوو ڕووی و نیفاقی خۆی لە لایەک و ئازاری نەبوونی هیچکەلێنێکی ئەمنی بۆ گەشەکردنی داعشباوەڕی لە کوردستان دەچێژێت، دەی کەوایە هەڵبەتە هەرێم هی ئێمەیە و هی ئەو نییە.
دووێنێ مێژوویەکی دوورنییە کە تیرۆریستانی داعش بە چەک لەو دیوی سنور و ئەویش لە ناوەخۆی کوردستان بەهەمان باوەڕەی ئەوان ڕەنگڕێژی سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا و نیفاق دەکرد، و میدیای حزبەکەی لە ڕێگای شەڕی دەروونی خستبووە خزمەت داعش و تەرویجی داعشباوەڕی دەکرد.