ئاشکرابوو یەکێتی درۆدەکات بە نهێنی پشتیوانی سوپای تورکیا دەکات لە ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە


 

بەپێی زانیاریی پشتڕاستكراوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی توركیا كە لە شەوی رابردووەوە بۆ سەر (پەكەكە) دەستی پێكردووە، پێشوەختە لایەنی توركی چەند ڕێككەوتنێكی لەسەر كردووە كە زۆربەی رێككەوتنەكانی لەگەڵ یەكێتیدا بووە، بەم شێوەیە: 


- ڕێككەوتنی یەكەم لە ساڵانی هەشتاكاندا لە نێوان هەردوو دەوڵەتی عێراق و توركیا كراوە، بەپێی ئەو ڕێككەوتنە، هەردوو وڵات بۆیان هەیە تا قووڵایی ٣٠ كیلۆمەتر بچنە نێو خاكی یەكترەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزانەی هەڕەشە دەخەنە سەر ئاسایشی نیشتمانییان. ماوەی ١٧ ساڵە یەكێتی پۆستی سەركۆماری عێراقی بەدەستەوەیە، بەداخەوە هیچ هەنگاوێكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێككەوتننامەیە نەناوە.

ته‌نانه‌ت له‌ ٢٠١١ پارتی داوای له‌ مام جه‌لال كرد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، به‌ڵام مام جه‌لال ڕتی كردووه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكات!


- ڕێككه‌وتنی ٢٠٠٨، ئەو كاتەی ئه‌رگین سایگۆن، جێگری سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی توركیا، له‌ ١٦/٢/٢٠٠٨ سه‌ردانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ڕێككه‌وتنێكیان له‌ دژی په‌كه‌كه‌ مۆر كرد، ئەوكات چەندین هێرش كرایە سەر پەكەكە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكە.

له‌ ڕۆژانی داهاتوودا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بڵاوو ده‌كه‌ینه‌وه‌.


- ڕێككەوتنی ساڵی ٢٠١٨ی نێوان مەولوود چاووشئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەكان كە مەبەست لێی تەنیا پەكەكەیە، ئه‌وه‌بوو به‌رهه‌م له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ گووتی: پاراستنی ئاسایشی توركیا ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانم ده‌بێت!


- ڕێككەوتنی ساڵی ٢٠١٨ی نێوان توركیا و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سنوورداركردنی جموجۆڵی پەكەكە لە سلێمانی لە بەرامبەر كردنەوەی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی. 


ئەمە جگە لەوەی لەم ڕۆژانەی دواییدا، هەریەك لە (بافڵ و قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ) سەردانی توركیایان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگریی توركیا (میت) كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا جگە لەوەی پشتیوانیی خۆیان بۆ توركیا لە دژی پەكەكە دەربڕیوە، جەختیان كردۆتەوە كە هەر ئەركێك پێیان بسپێرێت، ئەوان درێغی ناكەن و بێ دوودڵی جێبەجێی دەكەن. 


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە (ئیسماعیل حەقی پەكین)، شارەزای سەربازی كە بە نزیكایەتییەكەی لە پارتی داد و گەشەپێدان لە توركیا (ئاكەپە) و نزیك لە ناوەندی بڕیاری ئەو وڵاتە ناسراوە، قسەی بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی توركی كردووە و تێیدا ئاشكرای كردووە: عێراق پلانی هەیە، غازی سروشتیی پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا و كەركوك) لە لایەك و غازی سرووشتیی سلێمانیش بە پشتیوانیی یەكێتی، بە رێگەی توركیاوە بنێرێتە ئەورووپا، بۆ ئەمەش پێویستیان بەوەیە ڕێگەیەكی سەلامەت دابین بكەن، بۆیە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی پەكەكە ڕێككەوتوون. 


هەر بەم هۆیەشە دەبینین یەكێتی بەردەوام لە میدیاكانەوە دژایەتیی هەر ڕێككەوتنێك دەكات لەبارەی ناردنی غازی سرووشتیی هەرێمی كوردستان بۆ ئەورووپا لە ڕێگەی توركیاوە، چونكە خۆیان پیلانیان داناوە غازەكەیان رادەستی عێراق بكەن دیسان لە بەرامبەردا بەڵێنی بریقەدار بە خەڵكی سلێمانی بدەن و هیچیشی جێبەجێ نەكەن!


كەواتە پێویست ناكات یەكێتی خۆی بكاتە فریشتە و پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئەم و ئەو بكات، پێش هەموو كەس توركیا ڕێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەكەكە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال