ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه روونه ئه‌گه‌ر پارتی یه‌كێتی په‌راوێزبخات یه‌كێتی به‌رگه‌ی ناگرێت و دۆخێكی خراپ دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م17ی نیسان، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، پارتی هه‌میشه قوربانی داوه دۆخی كورد له‌وه‌ی هه‌یه خراپتر نه‌بێت و تێك نه‌چێت، نه‌ك یه‌كێتی، ده‌بوو هه‌موو حزبه‌كان نیه‌تپاكی و ئاماده‌گی پارتی بۆ قوربانیدا به رێزه‌وه ته‌ماشا بكه‌ن و بیقۆزنه‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كوردستان.
روونیشى كرده‌وه كه یه‌كێتی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی تێدایه وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر جنێو بده‌ن به پارتی و دژایه‌تی بكه‌ن پێشیان ده‌خات و گه‌وره‌یان ده‌كات، به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌بینین پارتی ده‌نگه‌كانی له‌كوێدان و یه‌كێتی ده‌نگه‌كانی له كوێدان.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی حزبێكه به‌رده‌وام كورسی و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌مبووه، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌و حزبه‌یه.
باسی له‌وه كرد، با هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وه بزانێت كه ئایا تێكدانی ره‌وشی كوردستان ته‌نیا له پارتی تێكده‌چێت؟ ئه‌ی هه‌موومان له‌ناو یه‌ك به‌له‌م نین، ئه‌گه‌ر كون بكرێت هه‌موومان تیاده‌چین، سیاسه‌تی یه‌كێتی و لێدوانه‌كانی رۆژانه‌یان له ده‌ستی كه‌سانێك ده‌ربهێنرێت و بخرێته ده‌ستی كه‌سانێكی دنیا بینه‌تریان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێ، پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان حسابی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ نه‌كردن و له كابینه‌ی نۆ پله و پۆستیان پێدرا، ده‌بوو یه‌كێتی ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی پارتی بۆ قوربانیدان و بۆ هاوبه‌شیكردن و ره‌وچاوكردنی ره‌وشی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن.
"پارتی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌ساڵی 1992 زۆرینه بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردی به په‌نجا به په‌نجا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ دروست نه‌بێت، به‌ڵام شه‌ڕیش دروستبوو، پارتی ده‌یزانی كه یه‌كێتی به‌رگه‌ی دۆڕان ناگرێت و ئێسته‌ش یه‌كێتی زۆر په‌راوێز بخات و بیخاته سوچێكه‌وه كاری خراپ ده‌كات و به‌سه‌ر كوردستان خراپ ده‌شكێته‌وه" عه‌لى عه‌ونى واى گوت.
ئه‌و لێدوانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتى ئێسته جارێكى تر كه‌وتووه‌ته هه‌وڵى تێكدانى كوردستان.