عەلی کیمیاوی: لەناو دادگای تاوانەکان دەڵێت تاوانباری سەرەکی پرۆسەی ئەنفالکردنی کورد وەفیق سامەڕائی یە دۆست و برای جەلال تاڵەبانیە ئێستا ڕاوێژکارییە


 

عه‌لی كیمیاوی له‌كاتی دادگایی كردنی له‌ناو دادگای تاوانه‌كان ده‌ڵێت: تاوانباری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی ئه‌نفال وه‌فیق سامه‌ڕائی دۆست و برای تاڵه‌بانییه‌ نه‌ك من. 


تاوانێكی دیكه‌ی وه‌فیق سامه‌ڕایی ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستان.


له‌ ئیفاده‌ی ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عێراق بۆ دادگای تاوانه‌كان:


به‌ناوى خواى گه‌وره‌ و میهره‌بانه‌وه‌ 

من رائیدى پیاده‌ (عه‌بدولستار حوسێن عه‌بود ئه‌لحمیرییه‌) که‌ له‌ فرقه‌ى (28) دانراوم سه‌ر به‌لیواى پیاده ‌(705) ى فه‌یله‌قى یه‌که‌م ، به‌و پێیه‌ى که‌ وه‌کیلى ئامر فه‌وجى یه‌که‌م و ئه‌فسه‌رى په‌یوه‌ندى به‌ که‌رته‌کانه‌وه‌ بووم. 

به‌ڵێن ده‌ده‌م له‌به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز و دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادگایی کردنى تاوانبارانى جه‌نگ ئاماده‌ بم بۆ ئیفاده‌ دانم ، چونکه‌ من شایه‌ت حاڵى پرۆسه‌کانى له‌ناوبردن و کوشتن و وێرانکردن بووم له‌شارى (هه‌ڵه‌بجه) ‌و له‌ کرده‌وه‌کانى (ئه‌نفال) و ئاماده‌شم بۆ زانیاریدان به‌ به‌ڵگه‌ و به‌ناوه‌کانه‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و تاوانانه‌وه‌. 


ئیفاده‌ پله‌: رائید( پیاده‌) ناو: عه‌بدولستار حوسێن عه‌بود ئه‌لحمیرى 

پۆست: وه‌کیلى ئامر فه‌وجى یه‌که‌مى ئه‌فسه‌رى په‌یوه‌ندى که‌رته‌کان 

یه‌که‌ : لیواى (707) فرقه‌ى (28) فه‌یله‌قى یه‌که‌م 

ده‌مانه‌وێت ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه‌ى که‌ تایبه‌تن به‌ تاوانه‌کانى (وه‌فیق سامه‌رایی)ـه‌وه‌ رابگه‌یه‌نین: 

له‌ ساڵی ١٩٩١ له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی كورده‌كان، به‌ فه‌رمانی سه‌دام، وه‌فیق سامه‌ڕایی كرا به‌ سه‌رۆكی (لیژنه‌ی ئیعدامات) له‌ ناوچه‌کانى باکوور. 

ئه‌و لێژنه‌یه‌ ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌رى ئیستخباراتى له‌خۆگرتبوو له‌وانه‌ش عه‌مید (مه‌روان خزه‌یر کازم) که‌ناوبراو به‌ فه‌رمانى وه‌فیق سامه‌رایی ژماره‌یه‌کى زۆرى هاوڵاتیانى کوردى له‌ ئافره‌ت و مندال، هێنا بۆناو مه‌عه‌سكه‌ر خالید له‌ كه‌ركوك، که‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ (450) که‌س بوو، هه‌ر له‌ناو مه‌عه‌سكه‌ره‌كه‌ ئیعدام کران، دواتر ته‌رمه‌كانیان به‌ سه‌یاره‌ باركرد و نه‌مزانی بۆكۆی بردیان و له‌سه‌رچی وه‌فیق سامه‌ڕایی ئه‌و كوردانه‌ی گوله‌باران كرد.


ئینجا ئه‌وكات له‌ ساڵی ٢٠٠٧ (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) له‌كاتی دادگایی كردنی ڕوو ده‌كاته‌ دادوه‌ر و ده‌ڵێت: (والله ثم والله) ئه‌م تاوانه‌ی وه‌فیق سامه‌ڕایی كه‌ له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامیداوه‌ ، من ئاگادار نه‌بوومه‌‌.

عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌ڵێت: باشه‌ چۆن ده‌بێت كه‌سێك ئه‌م تاوانه‌ و هه‌زاران تاوانی دیكه‌ی ئه‌نجام دابێت، ئینجا یه‌كێتی و تاڵه‌بانی له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانباره‌ ده‌ستگیر بكه‌ن و دادگای بكه‌ن، كه‌چی كردویانه‌ به‌ ڕاوێژكار!

أحدث أقدم

نموذج الاتصال