دڵشاد گەرمیانی:ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوی کۆمەڵ هێرشی توند دەکاتە سەر عەلی باپیر


 

دڵشاد گەرمیانی ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ، هێرش دەکاتە سەر عەلی باپیر و کۆمەڵی دادگەری


لەبری بیانوو هێنانەوە، واباشترە دان بەشکستی خۆمان بنێین


لەکۆنگرەی داهاتووی قسەی خۆمان دەکەین”


ئەو برایانەی ئێستا لە ئەنجوومەنی باڵان هیچ کامیان ئەندازیاری ئەو پرۆژەیە نەبوون کە سێ ئەنجوومەن دروست بکرێ و ناوی مەکتەبی سیاسی بگۆڕدرێن، گەر ئەم خاڵە یەکێک لە گرفتەکان بێت؛ چ پەیوەندیەکی بەئەندامانی ئەنجوومەنی باڵاوە هەیە؟”.



”ژمارەی ئەنجوومەنی باڵاو گۆڕینی ناوەکەی چ کێشەیەکی دروست کردووە و چ گرفتێکی پێ چارەسەر دەبێ !؟”.


”ئایا باشترین و کورتترین ڕێگا ئەوە نیيە ڕاستیيەکان بەجەماوەری خۆمان بڵێین و دان بە هەڵەکانی خۆماندا بنێین 


ئەو ناو گۆڕینەی کە لەکۆنگرە بەئومێدی زیادکردنی کورسی و فراوان بوونی کۆمەڵ کردمان و خەڵکانێکی زۆری لێ ڕەنجاندین، بەهەڵەدا چووبووین و باشمان نەکرد


فەرموون با یەکێک لەبەخۆدا چوونەوەکانمان گێرانەوەی ناوەکەو، ئاشتکردنەوەی جەماوەرەکەمان بێت.


بە چ بەڵگەو پێوەرێک بەبێ دیاری کردنی چەند خاڵێکی لاوازو سەلماندنی،  هۆکاری سەرەکی شکست بدرێتە پاڵ برایانی ئەنجوومەنی باڵاو لەکەدار بکرێن


ئایا ئەم هەڵبژاردن و بەشداری کردنەی کۆمەڵ هێندە موقەدەس و پڕخێرو بەرەکەتە بۆ هەمووان وا کۆمەڵی لەسەر تێک بدرێ؟”.


م.دلێر گەرمیانی پاش بینینی دیمەنی چەپڵە ڕێزانی خەڵکانێکی ناو کۆنگرە کە لە خۆشی ناوگۆڕین و دەربازبوون لە مۆرکی ئیسلامی بوون، بڕیاری دابوو بەبێ کێشە درووست کردن و خەڵک سارد کردنەوە دەست لەکاربکێشێتەوەو خودا حافیزی لەکۆمەڵ بکات


لەئێستادا دوای (ماجەرای) کۆبونەوەی گشتی قەناعەتم گۆڕاوە، پێم وایە ئەوەی بە زار دەربارەی قبووڵ کردنی ڕای جیاواز دەگوترێ حەقیقەتی نییە


دووبارە بوونەوەی ئەو قسە ساردانە  سەر دەکێشێ بۆ ناکۆکی زیاترو دڵ ئێشانی گەورەتری لێ پەیدا دەبێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال