پارتی پارەی نەوت نەنێریتە سلێمانی ئیدارەی زۆنەکە بەرگەی سێ ڕۆژ ناگرێت


 

پارتی داھات نەنێرێتە سلێمانی، یەکێتی یەک گەڕەکیشی بۆ بەڕێوەنابردرێت


فەرسەت سەید شکور :


(٪‏٩٠) بەسەرەوەی داھاتی نەوت و بەشی زۆری داھاتی ڕاستەقینەی ناوەخۆ، 

لەسنووری پارتییە دەکرێ پارتی تەسک بینانە، وەک برادەرانی یەکێتی بڵێت: پارەی داھاتی نەوت نانێرمە سلێمانی، خۆ ئەگەر وابکات ئیدارەی زۆنەکە بەرگەی سێ رۆژی مانەوە ناگرن ھەروەک ئێستا فەشەلیان ھێناوە خراپتر دەبن. 


ھەناردەی غازی کوردستان ڕوانگەی نێودەوڵەتی ھەیە، پێگەی ھەرێمی کوردستان و قەوارەکەی بەھێز دەکات و ئابوورییەکەشی پتەو دەکات، ئەمما گەر ئەمریکا و، وڵاتانی ڕۆژئاوا بیانەوێ، بە ھەرەشەی دەست لەرزۆکانەی قەیس خەزعەلی و عامری و ئیسماعیل قائانی و بافڵ تاڵەبانی و ئەمانە ڕاناگیرێت.


سەبارەت بە ھەڕەشەکانیشی: با بافڵ تاڵەبانی لاشەی لەبەردەم دەبابەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک بکردایە قوربانی، نەک ڕێگریی لە بەرەوپێشچوونەکانی ھەرێم و سووکایەتیکردن و ئازاردانی خەڵکی سلێمانی.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال