ئێران هێزە میلیشیاکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان پڕ چەک دەکات
"عبدالحمید العونی" ڕۆژنامەنووسی مەغریبی ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد کە لەم چەند ڕۆژەدا ئێران ژمارەیەکی زۆر چەکی ناردووە بۆ پەکەکە بۆ ئەوەی شەڕ لەناوخاکی هەرێمی کوردستاندا هەڵگیرسێنێت و درێژە بەشەڕ بدات، هاوکات ناردنی ئەو چەکانە بەمەرجی پێشوەختە بووە لەوانە؛
- بەهیچ شێوەیەک ئەو چەکانە لە شنگال و عێراق ڕۆژئاوایی کوردستان دژی هیچ هێزێکی وەلائی ئێرانی بەکار نەهێنرێت.
- فشار لەپارتی دیموکراتی کوردستان بکەن بۆ ڕێگری لەهەناردە کردنی غازی هەرێمی کوردستان و بەتەواوی کۆنترۆڵی ڕێڕەوی غاز بکەن.
- کێوماڵکردنی تەواوی ناوچەکە و داگیرکردنی و وێران کردنی چەندین گوندی تر لە سنوری شیلادزێ و زاخۆ تاوەکو سنوری سلێمانی.
- دروست کردنی ژوورێکی هەماهەنگی سەربازی بۆ شەڕ دژی تورکیا و هێنانی زیاتری سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە بەو بیانووەوە.
- هیچ پێکدادانێکی چەکدای و میدیای ناوخۆی لەگەڵ یەکێتیدا نەبێت، چونکە ئێران یەکێتی بەبەشێک لەهێزە وەلائییەکانی خۆی دەزانێت.