هەڵسوڕاوێکی گۆڕان بۆ بافڵ تاڵەبانی تکایە با وشەی نێو پەیامەکانتان گەورەتر نەبن لە پێگەتان
گۆران جەلال هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و کادری دیاری ئەو حزبە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنوسێت، وتارەکەی بافڵ تاڵەبانیم خوێندەوە، وەک ئەوە وابوو، کاک بافڵ و حزبەکەی حاکمی موتلەتقی سنورەکەبن و هەرخۆیان لە ساحەکە بن.
ئەو کادرەی بزوتنەوەی گۆڕان دەشنوسێت، کاک بافڵ و یەکێتی دەبێت ئەوە بزانن کە تەنها بە قەد قورسایی خۆیان لەرووی پێگەی جەماوەری و نوێنەرایەتی کردنی خەڵک دەتوانن بڕیار لەچارنووسی سنورەکە بدەن.
دەشنوسێت هەر ویستم بیری بافڵ بخەمەوە تەنها لەبری خۆتان قسەدەکەن بۆ دیاری کردنی چارەنووسی سنورکە و تکایە با وشەی نێو پەیامەکانتان گەورەتر نەبن لە پێگەتان.