گۆڕان: دەنگۆی ناردنی 100 ملیار دیناری داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر راست نییە  


 ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌ فراكسیۆنی گۆڕان كە هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی پاره‌ی بانكه‌کانی سلێمانیشە، که‌ لێژنه‌یەكی واژۆکراوی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نەكەیە،‌ باس له‌و داتایه‌ ده‌کات، که‌ یەكێتی بانگەشەی بۆ دەكات گوایە لە داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر نێردراوە و بەدرۆی دەخاتەوە.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان، بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە لە سلێمانییەوە مانگانە نزیكەی 100 ملیار دینار رەوانەی هەولێر دەكرێت.

له ‌به‌رامبه‌ردا هاوسه‌ر هۆشیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ فراكسیۆنی گۆڕان، كە هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی

به‌دواداچوون له‌ پاره‌ی بانكه‌کانی سلێمانییە، رایگەیاند ”ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ته‌مویلی مووچه‌ی پێ بکرێت، پارێزگای سلێمانی پێویستی به‌ 75 بۆ 80 ملیار دیناره،‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌مویلی 100 ملیار دیناریان کردووه‌ بۆ هه‌ولێر، که‌وایه‌ ده‌بێت گرفتی مووچه‌ نه‌بێت، که‌وایه‌ راست نییه و‌ نابێ 100 ملیار دیناریان ناردبێت.“

گوتیشی: ”ئه‌گه‌ر له‌ سنووری سلێمانی ته‌مویلی 80 ملیار دینار بکرێت، گرفتی مووچه‌ به‌ ده‌رماڵه‌ی خوێندکارانیشه‌وه نابێت، بۆیه‌ ئەوە راست نییه.“

ئەو ئه‌ندامەی لێژنه‌ی به‌دواداچوون له‌ پاره‌ی بانكه‌کانی سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: ”ئێمه‌ یاداشتێکمان ئاماده ‌کردووه‌ و ره‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگامان کردووه،‌ که‌ سێ به‌ڕێوه‌به‌ری تایبه‌ت به‌ بودجه‌ راستی و دروستیی داهاتی سلێمانیمان بۆ روون بکه‌نه‌وه،‌ بڕیاره‌ وایە دوای جه‌ژن ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌ن بکه‌ن، بۆ ئەوەی روونکردنه‌وه‌ بدەن که‌ بۆچی پاره‌ له‌ بانكه‌کانی سلێمانی نه‌ماوه؟“

هاوکات، به‌درییه‌ ئیسماعیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌وه‌ی خسته‌ روو: ”ئێستا بۆچوونێک دروست بووه که‌ مه‌رج نییه‌ پاره‌ له‌ بانكه‌کانی سلێمانی نه‌مابێت، پارە هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ شتی تر به‌کار ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ گرفته‌که‌ سه‌ره‌کییه‌که‌یه.“

لای خۆیەوە، سه‌عید هه‌رکی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاکی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ (باسنیوز) گوتی: ”بڕی 305 ملیار دینار پاره‌ی نه‌وت‌ بۆ ته‌مویلی مووچه له‌ هه‌ولێره‌وه‌ رۆیشتووه‌ بۆ سلێمانی و پاره‌ له‌ سلێمانی ناگەڕێتەوه‌ هه‌ولێر.“

ئه‌وه‌شی خسته ‌روو: “ئه‌و پاره‌یەی له‌ سلێمانی هه‌یه‌ فه‌رهوود ده‌کرێت، به‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی پاره‌ له‌ بانكه‌کانی سلێمانی ده‌هێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌درزێت”.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال