ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات راگەیاند بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر 6 ئەفسەری هەواڵگریی رووسیا


 ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات راگەیاند بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر 6 ئەفسەری هەواڵگریی رووسیا


بەرنامەی خەڵاتەکان لەپێناو دادوەری، کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات راگەیاند بۆ هەر کەس و لایەنێک زانیاری لەسەر 6 ئەفسەری هەواڵگریی رووسیا بدات بە گومانی تێوەگلانیان لە هێرشی ئەلیکترۆنی.

بەپێی راگەیاندراوەکە، بەرنامەی خەڵاتەکان لەپێناو دادوەری بەدوای ئەو ئەفسەرانەد دەگەڕێت بەهۆی رۆڵیان لە پیلانگێڕی پەیوەندیدار بە چالاکی زیانبەخش لە بواری سایبەریدا.

ئامانجیش لە راوەدوونانی ئەم 6 ئەفسەرە، دیاریکردنی ناسنامە و شوێنی هەر کەسێکە کە کار دەکات لەژێر سەرپەرشتی، یاخود کۆنتڕۆڵی حکوومەتێکی بیانی تێوەگلاو لە چالاکیی زیانبەخش لە بواری ئەلیکترۆنی لەدژی ژێرخانە گرنگەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەو شەش ئەفسەرە، بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکی پەیوەندیدار کردووە بە بەکارهێنانی بەرنامە و چالاکیی تێکدەرانەی تریش، بەمەبەستی بەدەستهێنانی سوودی ستراتیجیی بۆ رووسیا. ئەمەش، لە رێگەی دزەکردنە ناو ئامێری کۆمپیوتەرە تایبەتەکانی حکوومەتی ئەمریکا، هاوکات دزەکردنەکە ئۆکرایناشی گرتۆتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال