ھێزێكی سوپای عێراق گەیشتە رۆژئاوای چیای شنگال و لەوێ جێگیر دەكرێن، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا رایدەگەیەنێت، ھێزەكە بە شێوەیەكی پیشەییانە مامەڵە دەكات، بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە و پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتییانی سنووری شنگال و جێبەجێکردنی ئاسا.
لیوا عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا رایگەیاند: "ئێمە وەک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا بە شێوەیەکی پیشەیانە رەفتارمان لەگەڵ رووداوەکان کردووە، یاسا و سەقامگیرمان سەپاندووە، هەموو رێگاکان کراونەتەوە، هیچ زیانێک بەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانی مەدەنی نەكەوتووە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی لە هاووڵاتیانی سڤیل نەبووە".
گوتیشی: "ئێستا هێزەکانمان بەشێوەیەکی تەواو ئاسایشیان گەڕاندووەتەوە ناوچەکە، لە تەواوی شارەدێی سنونێ، هەموو کردەوەکانمان بۆ سەپاندنی یاسایە و دروستکردنی کەشێکی ئارامە، بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان".