زاواكەی چەمچەماڵ نارنجۆكی هەڵداوەتە سەر سفرەی خواردنی ماڵی خەزووری


 زاواكەی چەمچەماڵ نارنجۆكی هەڵداوەتە سەر سفرەی خواردنی ماڵی خەزووری


بەپێی زانیارییەكان  لە كەسوكاری قوربانییەكانەوە دەستی كەوتووەن، زاواكەی چەمچەماڵ شەوی رابردوو لەگەڵ هاوژینەكەی كێشەی هەبووە و هاوژینەكەی گەڕاوەتەوە ماڵی باوكی، ئەویش كاتژمێر حەوتی بەیانیی ئەمڕۆ، چۆتە ماڵی خەزووری كە ئەوان لەسەر نانی بەیانیی جەژن بوون. 

كەسوكاری قوربانییەكان باس لەوە دەكەن كە زاواكە نارنجۆكێكی هەڵداوەتە سەر سفرەی خواردنیان بەڵام نەتەقیوەتەوە، دواتر بە دەمانچە هاوژینەكەی و خوشكێكی لەگەڵ دوو برای كوژراون كە یەكێكیان چواردە ساڵانە. 

بەپێی زانیارییەكان دوو كەسیش بە سەختی بریندارن كە یەكێكیان دایكی هاوژینەكەیەتی و منداڵێكی بچووكیشیان بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال