بە بەشداری هێلیکۆپتەر شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بەردەوامە و کوژراو لە هەردوولا هەیە
ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی یەبەشەی سەر بە پەکەکە لە ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا، سەربازێکی سوپای عێراق و سێ چەکداری یەبەشە کوژراون.
میدیاکان ئەوەشیان خستە روو، هەر ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای عێراق ناوەندی پەیوەندییەکانی پەکەکەیان لە قەزای شنگال کردە ئامانج و، سوپای عێراق پاڵپشتیی سەربازیی زۆری لە تۆپهاوێژ و تانکی ئەبرامز رەوانەی ناوچەکە کرد بە مەبەستی سەپاندنی کۆنتڕۆڵ بەسەر قەزاکە، لە ئاکامی ئەو رووبەڕووبوونەوانەشدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان ماڵ و حاڵی خۆیان بەرەو ھەرێمی کوردستان جێهێشت.
لای خۆیەوە شاندی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی لەو بارەوە دەربڕی و رایگەیاند: “زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل. پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شنگال لە سەروی هەموو شتێک بێت.ئەوان لە رابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا. تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە.”
بە گوێرەی میدیاکان، سوپای عێراق دوایین هۆشداری داوەتە چهكدارانی پهكهكه له سنووری قهزای شنگال و ماوهی دوو كاتژمێریان پێ دهدات تا له تهواوی ناوچهكانی سنووری قهزاکە بچنه دهرهوه، ئهگهر له ماوهیەدا سهرجهم بنكهكان چۆڵ نهكهن و له ناوچهكه نهكشێنهوه، ئهوا گورزێكی گهورهیان لێ دهوهشێنن.