بەهۆی خوڵبارینەوە خەڵكێكی زۆر داخڵی فریاكەوتن كراوە


 نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شاری كەلار هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و رایدەگەیەنێت بەهۆی خۆڵبارینەوە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە.
لە هۆشدارییەكدا نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بڵاویكردۆتەوە، هۆشداری دەدەینە گشت لایەك بەهۆی خوڵبارینەوە خەڵكێكی زۆر داخڵی فریاكەوتن كراوەو لە شەوی ڕابردوەوە زیاتر لە 30  كەس داخڵكراون و رێژەكەش بەردەوام زیاد دەكات بەتایبەت سەر لەبەیانی 2-5 لە یەكەم رۆژی جەژن ژمارەی داخڵكراو 20 كەس بون و ئەمەش بەهۆی چونەدەرەوەی هاوڵاتیانە، بۆیە داواكارین لەهەموو لایەك رێكاری خۆپارێزی بگرنەبەر بە مانەوەیان لەماڵدا یان بە بەكارهێنانی ماسك لەكاتی چونە دەرەوەدا .


أحدث أقدم

نموذج الاتصال