شنگال.. شه‌ڕ روویدا


 له‌ شنگال رایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌ نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رگری شنگال (YBŞ)ـی سه‌ر به‌ PKK و سوپای عێراقی روویدا، تا ئێستا هیچ ئامارێك له‌باره‌ی كوژراو و برینداران به‌رده‌ست نییه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ شنگال، شه‌ڕه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی "باب شه‌لو" له‌ رۆژئاوای قه‌زای شنگال روویداوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ گرژییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ سنووری قه‌زای شنگال رووی له‌ زیادبوونكردووه‌ و چه‌ندینجار به‌ریه‌ككه‌وتنیش له‌ نێوانیادا روویداوه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال