سه‌رۆك بارزانی له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێ بۆ رزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا راده‌گه‌یه‌نێت. موقته‌دا سه‌دریش هه‌وڵێكی نوێ به‌ده‌ستهێنانی په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی ئایار، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شاندی پارتی له هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان كه له(پارتی-هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌كان- ره‌وتی سه‌در) پێك هاتووه، له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان به‌رده‌وامه و به هێزیشه.
موقته‌دا سه‌دریش هه‌وڵی راكێشانی په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م روونی كردووه، ئه‌و هاوپه‌یمانییه له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان زۆر به هێز ده‌بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگه‌دار له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریی نوێ بۆ رزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق راده‌گه‌یه‌نێت. هاوكات موقته‌دا سه‌دریش هه‌وڵی راكێشانی په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌واڵێك له چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی و ناوخۆیی بڵاو بووه‌وه، گوایه ساردی كه‌تووه‌ته نێوان سه‌رۆك بارزانی و موقته‌دا سه‌در، به‌ڵام گوته‌بێژی فه‌رمی موقته‌دا سه‌در له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"دا رای گه‌یاند، "دروستبوونی ساردی و نیگه‌رانی له نێوان بارزانی و سه‌در، دووره له راستییه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ "پێوه‌ندی له نێوان سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در و به‌ڕێز بارزانی به‌هێزه."
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری سه‌در، به‌ر له مانگی ره‌مه‌زان 40 رۆژ ده‌رفه‌تی به چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حكوومه‌ت له عێراق پێكبهێنن، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه رووی نه‌داوه.
ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، نه‌توانراوه پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی و حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت.