ئەمڕۆ بەیانی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی خستە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی بانقی ناوەندی لە هەولێر.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی تەمویلی موچەی مانگی 6ی هەرێم دەستپێکرد،دارایی عێراق هەوڵ دەدات ئەمڕۆ پارەکە بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم بەڵام ئەگەر فریانەکەون ئەمڕۆ ئەوا ناردنی پارەکە و دابەشکردنی موچەی مانگی 6 دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.