حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، راگه‌یه‌نراوێكى له‌سه‌ر كوژرانى سه‌رۆك وه‌زیرانى یه‌مه‌ن و چه‌ند وه‌زیرێكى یه‌مه‌نى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، داوا ده‌كات وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، چونكه "پلانى ئیسرائیل شاراوه نییه، یه‌كه یه‌كه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه له‌ناو ده‌بات".
حزبى ده‌عوه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشه‌كانى ئیسرائیل ده‌كرێنه سه‌ر غه‌زه و لبنان و سووریا و یه‌مه‌ن، وا بڕوات نۆره‌ى وڵاتانى تریش دێت.
له هێرشێكى ئیسرائیل، ئه‌حمه‌د غالب ره‌هه‌وى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكوومه‌تى حووسى له یه‌مه‌ن، له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى كوژرا.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ته‌نیا چوار وه‌زیر له حكوومه‌ته‌كه ماون و ئه‌وانى تر هه‌مووى كوژراون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى حووسییه‌كان تا ئێسته ناوى كوژراوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه.