عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف:
كوده‌تا له عێراق ده‌كرێت و نابێت ده‌سه‌ڵات بۆ شیعه بێت
توركیا و سعوودیه و ئیمارات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى عێراق قبووڵ ناكه‌ن
وڵاتانى عه‌ره‌ب رقیان بۆ ده‌سه‌ڵاتى عێراق له رقى ئیسرائیل زیاتره
له نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌ڕێوه چووه
فه‌ریق روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف گوته‌بێژى پێشووى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، توركیا و وڵاتانى عه‌ره‌بى كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، چیتر ده‌سه‌ڵات بۆ شیعه نه‌بێت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه قسه له‌گه‌ڵ كورد و سوننه و ته‌نانه‌ت شیعه‌كانیش كراوه.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف لە چاوپێکەوتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ره‌شید ئاشكراى كرد، پلانێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر شیعه له لووتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى عێراق نه‌بێت. خه‌له‌ف ده‌ڵێ، "عه‌ره‌ب به‌و ده‌سه‌ڵاته رازی نییه، بۆ نموونه ئیمارات و سعوودیه ئه‌گه‌ر سه‌یرى كه‌ناڵه‌كانیان بكه‌یت، سكاى نیوز و حه‌ده‌س و عه‌ره‌بیه ده‌بینى شێوازى پێشكه‌شكردنى هه‌واڵ و راپۆرته‌كانیان له‌سه‌ر عێراق، زۆر له كه‌ناڵی 14ى ئیسرائیلى توندتره".
خه‌له‌ف باس له‌وه‌یش ده‌كات توركیا و سعوودیه سه‌رپه‌رشتى پلانى گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى عێراق ده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا ویستیان به‌هێز ئه‌نجامى بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه خوێنێكى زۆرى ده‌ویست، بۆیه له‌وانه‌یه به شێوازێكى تر بیكه‌ن. عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف كه پێشتر وه‌ك شاره‌زایه‌كى سه‌ربازى و ستراتیجى ده‌ركه‌وتووه، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئێسته‌یش له عێراق ئه‌و پڕۆژه‌یه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق، خه‌له‌ف ده‌ڵێ، "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى عێراقیش ئاگادارى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن، چونكه نوێنه‌ریان هه‌یه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى كورد و سوننه و شیعه‌یش كردووه، له‌وانه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌چووه".