حه‌یده‌ر لامی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسای دووپاتیكرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی سامانێكی گه‌وره‌ی عێراقه و كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری سیاسییه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان نوێنه‌رایه‌تی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیش كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئێمه به گونجاوی ده‌زانین و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین.
حه‌یده‌ر لامی له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتیشی: ئێمه پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان دواجاریش ده‌بێته هه‌وێنی چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كانی دیكه‌ش.
ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ڵه‌كانی رابردوومان چاك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به ململانێ و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به‌یه‌كتر چاره‌سه‌ر ناكرێت و پێویسته له ده‌وری یه‌ك مێزی گفتوگۆ كۆببینه‌وه و چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه بدۆزینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق راسته‌ڕێ بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌ناوماڵی سوننه و شیعه‌كانیش كێشه‌گه‌لێك هه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، پرۆسه‌یی سیاسی له‌وه‌ش لاوازتر ده‌بێت كه ئێستا هه‌یه و بۆ به‌لاوه‌نانی ئه‌مه، پێویسته هه‌وڵی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه بده‌ین، نه‌ك من له شوێنێك و ئه‌وی دیكه له شوێنێك و له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه په‌یام بۆ یه‌كتر بنێرین، چونكه به‌مشێوه‌یه هه‌رگیز ناگه‌ینه هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته ده‌ستوور بكه‌ینه بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و له ده‌وری یه‌ك مێزی گفتوگۆ كۆببینه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانی عێراق، حه‌یده‌ر لامی دووپاتیكرده‌وه، من وه‌ك خۆم سه‌رۆك بارزانی به سامانێكی گه‌وره‌ی عێراق ده‌زانم و له هه‌مانكاتدا نوێنه‌رایه‌تی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كات.
گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی سیمبوڵێكی سیاسی زۆر گه‌وره‌یه و خاوه‌ن مێژوو و رێزێكی تایبه‌ته به بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی لێره و له‌وێ ده‌گوترێت، كاتێكیش قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین، كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت، هیچ كه‌سێك هیچی پێ نابه‌خشێت، به‌ڵام ئه‌و خۆی كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ره نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به گشتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ده‌بێت گوێی بۆ بگیرێت و له جێگه‌ی خۆیه‌تی و ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی ده‌كه‌ین، كه له كه‌سایه‌تییكی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌و دۆخه‌ش كه عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت و ده‌نگێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامی عێراق به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌رز ده‌بێته‌وه، حه‌یده‌ر لامی گوتی: ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق هه‌یه، له ئێران، ئوردن و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش هه‌یه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به عێراق، پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بۆ هه‌رچی زوو پێكهێنانی حكومه‌ت بدرێت، چونكه ئه‌مه داواكارییه‌كی راسته‌قینه‌یه و هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه گۆراوه حكومه‌تی له‌سه‌ر بنیاتبنرێت و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی پێشووش هه‌ر بۆ ئه‌و ئامانجه بوو.