پەیامی دیدارەکەی سەرۆکی حکومەت و ڕاگەیاندنکاران چی بوو؟
قەهرەمان قوسمان :
دانیشتنی دوێنێی بەڕێز کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی کۆمەڵێک دەزگای ڕاگەیاندن بۆ، شەن و کەو کردنی گرفتەکان و ڕێگەدان بە بەشداربووان بۆ ئەوەی کە بە ئازادی قسە بکەن و تانەنەت تۆمەتیش ببەخشنەوە، و سینگ فراوانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ئازادییەی لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەڤانان دابینکراوە لە هیچ یەک لە دەوڵەتانی ناوچەکە بوونی نییە.
ئەگەر بیرتان بێت تەنانەت سەرۆکی ئەمریکا، ئەو وڵاتەی کە بە دایکی دیموکراسی ناسراوە و زۆرێک لە سەرکردەکانی تری ڕۆژئاواش، نەیانتوانییوە سینگ فراوان بن و بە قسەی ناشرین وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەڤانانیان داوەتەوە. لە بەرامبەردا ئەدا و وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرز و ڕێز لێگیراو و بەو پەڕی سینگفراوانی و قبولکردنی ڕای جیاواز بوون.
ئەم دیدارە تێی گەیاندین کە ئازادی ڕا دەربڕین لە هەرێمی کوردستان ڕێز لێ گیراوە، و ئەوەی دەگوترێت لە لایەن هەندێ لەوانەی کە دژی ئەزموونی هەرێمی کوردستانن و زۆر جاریش ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین بە هەڵەدا دەبەن، هیچ بنەمایەکی نییە، و هەرێمی کوردستان پابەندە بە بنەما جیهانییەکانی تایبەت بە ئازادی و ڕا دەربڕین.