ئه‌مانه ده‌ستكه‌وتی گرنگن
دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی :
له ده‌ستپێكی كاری كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك هه‌ر به ته‌نگ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك و پاراستنی ته‌ندروستی خه‌ڵكه‌وه بووه، به‌ڵكو زامنی پاراستنی شكۆی كوردستان و ته‌سلیم نه‌بوون بوو به مه‌رامه‌كانی به‌غدا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له دیداره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا به‌شدار بوون، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌میان ده‌ركردنی ناوبانگ و به پاڵه‌وانبوونیان بوو له سۆشیال میدیا نیو ئه‌وه‌نده خه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بوو، ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی پیشان بده‌ن.
ئه‌وان هیچ كامیان ده‌ستخۆشییه‌كیان بۆ حكومه‌ت نه‌بوو، كه له ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه له خه‌می تاك به تاكی رۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه بوو، هیچ باكیان به شه‌ونخوونی ئه‌و پێشمه‌رگانه و ئاماده‌یی گیان له سه‌ر ده‌ستییان نه‌بوو بۆ به‌رگری له كوردستان و پاراستنی كیانی كوردستان.
ئامانجی سه‌ره‌كی به‌شێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی له دیداری سه‌رۆك وه‌زیراندا به‌شدار بوو، ده‌ركه‌وتنیان بوو وه‌ك پاڵه‌وانی شاشه و سۆشیال میدیا. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه جه‌نابی برا گه‌وره به وه‌ڵامه كاریگه‌ر و پڕ زانیاری و ورده‌كارییه لۆژیكییه‌كه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌و خه‌ونه‌وه هاتبوون خسته‌وه قاڵبی خۆیان و بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوون كرده‌وه، كه ئه‌وه به‌شێك له میدیا و كاره‌كته‌ره‌كانییه‌تی نایانه‌وێت راستییه‌كان له باره‌ی حكومه‌ت و كار و سیاسه‌ت و پڕۆژه‌كانی بگاته خه‌ڵك و ته‌نیا خه‌ریكی بنكۆڵكردنی بناغه‌ی كاره باشه‌كانی حكومه‌ت و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانن.
هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بوویه‌وه، ئه‌وه ته‌نیا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌و سینگفراوانییه‌وه سێ كاتژمێر و نیو ئاماده‌یه گوێ بگرێت و ڕاستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ڕوون بكاته‌وه.
ئه‌وه ته‌نیا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ته باكی به چه‌واشه‌كارییه‌كانی میدیای سێبه‌ری ده‌ره‌كی نییه و ئاماده‌یه بۆ خه‌ڵك و خودی ئه‌و میدیایانه‌ش ڕوونكردنه‌وه بدات و بێ باكانه ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌نه ڕاستی.
لە چەناڵی تیلیگرام جۆین بن لەم لینکەوە