سەرۆکی دژەتیرۆری سلێمانی و بەرپرسی هەواڵگریەکەی فەسڵ کران

ئەمڕۆ 17ی ئۆكتۆبەری 2022 ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی هەریەك لە وەهاب هەڵەبجەیی،سەرۆكی دژەتیرۆری سلێمانی و كارزان محمد رەشید بەرپرسی هەواڵگری دژەتیرۆری سلێمانی بۆهەتاهەتایە فەسڵ كرد.

بەپێی زانیاریەكان،چوار تۆمەتباری دیكەی دۆسیەی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف بەناوەكانی لوئەی محمد رەزا فەرماندەی فەوجی گەرمیان ی سەربەدژەتیرۆری سلێمانی و عاصی رەشید حوسێن و وریا خالید علی و دڵشاد زیاد ئەحمەد لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە فەسڵ كراون و لەلایەن دادگای تاوانەكانی هەولێرەوە داواكراون

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە فەسڵكردنی وەهاب هەڵەبجەیی سەرجەم هاوكاریە دارایی و لۆجستیەكان و هەموو پەیوەندیەك لەگەڵ دژەتیرۆری سلێمانی دەپچڕێنێت تائەوكاتەی كەسێكی نوێ دەستنیشاندەكات وەك شوێنگرەی وەهاب هەڵەبجەیی.

سەرچاوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


أحدث أقدم

نموذج الاتصال