عەلی عەونی: لەسایەی بوونی پەكەكە، سلێمانی له‌ قۆناغێكی ترسناكدایه‌


ئه‌ندامێكی سه‌ركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ كار و چالاكیی په‌كه‌كه‌ ده‌كات له‌ سلێمانی و شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه‌ به‌ مه‌ترسی ده‌زانێت له‌سه‌ر شاره‌كه‌.

 عه‌لی عه‌ونی ڕاگەیاند: ''به‌داخه‌وه‌ كورد زه‌رەرمه‌نده‌ له‌و دۆخه‌ی سلێمانی، په‌كه‌كه‌ بیانووی ئاماده‌یه‌ و توركیا خۆی ده‌كێشێته‌ قووڵایی كوردستان و زه‌مینه‌ دروست ده‌كرێت له‌ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ گه‌وره‌ بكرێت تا له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا داوای ناسنامه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌كرێت، په‌كه‌كه‌ درۆ ده‌كات، ئاسایشی سلێمانی بیانپارێزن و نه‌یانپارێزن بڕیاریان داوه‌ چه‌ك هه‌ڵده‌گرن، ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌ و یه‌كێتییش خۆی ڕێگای خۆش كردووه‌ بۆ په‌كه‌كه‌.“

گوتیشی: "سلێمانی له‌ قۆناغێكی ترسناكی شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه‌دایه،‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه‌ كه‌ ئێستا شه‌ڕی هه‌ردووكیانه‌، ئاینده‌ی سلێمانی باش نییه‌ به‌ده‌ست په‌كه‌كەوە‌ و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی سلێمانی و ئێستا په‌كه‌‌كه‌ له‌ سلێمانی خه‌ریكی وه‌رگرتنی چه‌كه‌ و ده‌یان باره‌گای نهێنیی هه‌یه‌ و خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن، كاتی خۆی ویستیان ئه‌م حه‌ره‌كەیە له‌ هه‌ولێر بكه‌ن، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه‌ سه‌ر، ئێستا له‌ سلێمانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن.''

ڕایشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ یەكیتی لە سلێمانی له‌دژی پارتی كردی، ڕێگای بۆ په‌كه‌كه‌ خۆش كرد، ئێستا په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ریانه‌وه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال