لە ماوەی رابردوودا، کاتێک ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی، لە دەروازەی باشماخ دەست دەگرێ بەسەر سێ لۆری لە دووگ و چەوریی قاچاخ، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بانگ دەکرێتە دەباشان و داوای لێ دەکرێت ئەو سێ لۆرییە دووگ و چەورییە بگەڕێنێتەوە، کە ئەوانیش دەڵێن بە فەرمانی دادوەر بووە، بافڵ تاڵەبانی تووڕە دەبێت و لەوێ سووکایەتی بە قایمقامی سلێمانی دەکات و پێی دەڵێ پۆستاڵ بخەمە دەمتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، مانگانە لە سنوورەکانی سلێمانی لەگەڵ ئێران، بە بەهای 40 ملیۆن دۆلار کاری قاچاخی دەکرێت و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو و نایاسایی، لەو سنوورانەوە ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت هەر هەموو خێرو بێر و داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی سنوری سلێمانی و زۆنی سەوز بە فەردە دۆلار دەچێتە دەباشان بۆ ماڵی هەردوو کوڕەکەی جەلال تاڵەبانی قوباد و بافڵ تاڵەبانی ناگەڕێننوە خەزێنەی حکومەت بۆ موچەی و خزمەتگوزاری خەڵکی سنوری سلێمانی خەرج بکرێت بەڵکو بە قاچاغ و نایاسایی دەیگوازنەوە دەرەوەی وڵات کۆمپانیا و شوقە و ڤیلای گرانبەها بە ملیۆنان دۆلار پێ دەکڕن دەکەن بە موڵکی خۆیان منەتیان بەوە نیە خەڵکی سلێمانی ڕێگاوبانیان تاسەو چاڵ بێت و موچەخۆرانیان لە سڕەی موچەدا بمرن ئەم هەموو دزی و قاچاغی دەکەن و سەرانە لە بازرگان و دەوڵەمەندەکانی سلێمانی بەزۆری لێیان وەردەگرن هێشتا تێر نابن و پارتی و حکومەت تاوانباردەکەن کە خزمەتی سلێمانی ناکات وەک هەولێر و دهۆک