پێشنیاز کراوە بەغدا مانگانە 800 ملیار دینار بۆ موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت

 


جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند :
 لە کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دوو پێشنیازکراوە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، پێشنیازی یەکەم ئەوەبووە بەغداد تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بۆ ھەرێم بنێرێت.

"پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە ناردنی ئەو پارەیە لە 2024یشدا بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ چارەسەر دەکرێت." جەمال کۆچەر وای وت.

بڕیاریشه‌ رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و بەڕەچاوکردنی پێشنیازەکانی حکومەتی ھەرێم، بڕیار لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال