پیلانێکی دیکەی یەکێتی شکەستی هێنا بەرامبەر پارتی

 پیلانێکی تری یەکێتی فەشەلی هێنا 

ئاگاداریەک بۆ جەماوەری کوردستان و پارتییەکان

لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی، مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتی، فەرمانی بە تەواوی کادیر و لایەنگرەکان و هەوادارانی یەکێتی کردووە، کە هەر یەکەیان پێنج ئەکاونتی فەیکی ساختە دروست بکەن بە ناو یان وێنەی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی و پارتی.

ئامانج لە دروستکردنی ئەو ئەکاونتانە بۆ دەربڕین و نیشاندانی نارەزاییە لە ڕێگەی کۆمێنت و بابەت نوسین، تاکو بەم جۆرە خەڵکی کوردستان فریو بدەن کە لەنێو پارتی دەنگی ناڕازی هەیە، بەڵام خۆشبەختانە پیلانەکەیان ئاشکرابوو فەشەلی هێنا و دەرکەوت کە ئەو حزبەی دەنگی ناڕازی و تەکەتولات و کێشەی ناوخۆی هەیە تەنها یەکێتییە.

پێشتریش دەزگای زانیاری یەکێتی پێش بەستنی کۆنگرەی ٤ـەمی پارتی هەڵسان بە دروستکردنی چەندان پەیجی ساختە بەناوی پارتی و بارزانی تاکو نیشانی بدەن کە لە نێو پارتی باڵی جیاواز و رای جیاواز دژ بەیەکە هەیە، بەڵام هەر زوو پیلانەکەیان شکستی پێ هێنا 

تێبینی: لێرەوە داوا لە هەموو کادیر ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین کە وریابن بەرامبەر ئەو جۆرە ئەکاونتە ساختانەی یەکێتی کە بەناوی پارتیی و وێنەی سەرکردەکانییەوە دروست دەکرێن  دورو نزیک پەیوەندییان بە پارتی و کادیرانی پارتیییەوە نییە، ئامانج لێی تەنها خۆ خزاندنە ناو جەماوەری پارتی و فریودانی خەڵک و جەماوەری پارتییە، بەڵام خۆشبەختانە جەماوەر و کادیر و ئەندام و لایەنگری پارتی وریان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال