میدیایەكی سەر بە بافڵ تاڵەبانی دان بەوەدا دەنێت كە 16ی ئۆكتۆبەر خیانەت بووە


 میدیایەكی سەر بە بافڵ تاڵەبانی دان بەوەدا دەنێت كە 16ی ئۆكتۆبەر خیانەت بووە و لە خەڵكی كەركووك كراوە.

پێگەی (وڵات) كە سەر بە بافڵ تاڵەبانییە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆتەوە و دان بەوەدا دەنێت كە 16ی ئۆكتۆبەر خیانەت بووە.
ئەو پێگەیە لە زاری گەنجێكی كەركووكەوە كە لەوە دەچێت خۆیان پێیان گوتبێت چی بڵێت، ئاماژەی بەوە داوە: ”16ی ئۆكتۆبەر بۆ كەركووكییەكان ڕۆژێكی زۆر زۆر ناخۆش بوو. هەتا بڵێی ڕۆژێكی ناخۆش بوو.“
هەرچەندە قسەكانی گەنجەكە جێی سەرسوڕمانە و بە تەواوی دژ یەكە، چونكە لە لایەكەوە دەڵێ 16ی ئۆكتۆبەر بۆ كەركووكییەكان ناخۆش بوو، لە لایەكی دیكەشەوە دەڵێ ”ئەگەر ئەم ڕۆژە بە خیانەتیش لە قەڵەم بدەن، بۆ كەركووكییەكان باش بوو.“ دواتریش باس لەوە دەكات كە دۆخەكە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هێور بۆتەوە و ”ژیان ئاساییە و هیچ كێشەیەك لە نێوان كورد و عەرەب و توركمان نییە!“
وێڕای ئەوەی قسەكانی گەنجەكە و پێگەكەی یەكێتی دان پێدانانێكی ئاشكرای یەكێتییە بەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەردا خیانەتیان كردووە، بەڵام دژیەكییەكە لەوەدایە كە ئەو گەنجە لە كاتێكدا باسی نەبوونی ”هیچ كێشەیەك“ لە نێوان كورد و پێكهاتەكانی دیكەی شارەكە دەكات كە هەمووی 40 ڕۆژێكە، بەهۆی ئەو ڕەوشەی عەرەب و توركمانە شۆڤێنییەكان لە كەركووك دروستیان كرد و سوپا و میلیشیا و هێزە عێراقییەكانیش چوونە پاڵ شۆڤێنییەكان، چوار گەنجی كورد لە كەركووك شەهید كران و دەیانی دیكەش بریندار كران. جگە لەوەی پرۆسەیەكی چڕی تەعریبكردنی كوردستان دەستی پێكردۆتەوە و خەڵكی كەركووك باس لەوە دەكەن كە تەنیا ئەو كەسانە لە كەركووك هەست بە باشی دەكەن، كە بڕیاری جاشێتییان بۆ شۆڤێنییەكان داوە.

No description available.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال