ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل، كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماسی ڕاگه‌یاند كه به‌رپرس بووه له هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو.
ئاشكرا كراوه كه بیلال ئه‌لقه‌دره یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له ئه‌نجامی بۆردوومانێكی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خان‌یوونس له غه‌زه كوژرا كه ئه‌و سهركردیهی حه‌ماس به‌رپرس بووه له ھێرشێكدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كبوتز.
سوپای ئیسرائیل تاكوو ئێستا كوشتنی سێ سه‌ركرده‌ی حه‌ماسی ڕاگه‌یاندووه كه یه‌كێكیان موراد ئه‌بوو موراده كه به‌رپرسی هێزی ئاسمانی حه‌ماس بووه و ئه‌ویتریشان عه‌لی قادیه كه به‌رپرسی هێزی كۆماندۆی حه‌ماس بووه و ئه‌مجاره‌شیان بیلال ئهلقهدرهیان وه‌ك له ڕاگهیاندنراوهكهی سوپای ئیسرائیل هاتووه كوشتووه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس.