میدیایەكی سلێمانی :بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی یەكێتی جارێكی دیكە بە نایاسایی زەوی لە سلێمانی دەفرۆشن، هەر پارچەیەك لەو زەوییانە 70 هەزار دۆلار دەكات
ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی و سەربازی لە سنووری سلێمانی جارێكی دیكە دەستیان بە فرۆشتن و پارچەپارچەكردنی زەوی بە نایاسایی كردووەتەوە كە لەو شوێنانەن بەهای زەوی تێیاندا بەرزە.
بە نایاسایی فرۆشتنەوەی زەوییەكان لە گەڕەكەكانی (قڕگە، كۆڵەبی، شێخ وەیساوا، رازیانە، ژاڵە، وانە و چەند گەڕەكێكی دیكەی سلێمانی) بەردەوامن.
یەكێك لەو شوێنانەی زەوییەكانی بە نایاسایی تێدا دەفرۆشرێ، بەهای زەوی بەرزە و هەر پارچەیەك زەوی دەوروبەری 70 هەزار دۆلار دەكات، لە هەندێك شوێنیش 30 تا 50 هەزار دۆلار دەكات.