یەكێتی دەیەوێ مامۆستایانی بایكۆت فەسڵ بكرێن و كادیرانی خۆی لە شوێنەكانیان دابنێت.


 یەكێتی دەیەوێ مامۆستایانی بایكۆت فەسڵ بكرێن و كادیرانی خۆی لە شوێنەكانیان دابنێت.

لە مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی ناونووسین بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو مامۆستایانە دەستی پێكردوە كە بایكۆت ناشكێنن.


بەپێی زانیاری تایبەت یەكێتی لە مەڵبەند و ئۆرگانە حزبیەكانی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەستی كردوە بەناونووسینی دەرچووانی زانكۆ تاوەكوو لە شوێنی ئەو مامۆستایانە دایان بنێت كە بەهۆی بایكۆتكردن ماوەی یاساییان بۆ  فەسڵكردن تەواو دەبێت كە مانگێكە و ئەگەر رۆژی موباشەرەوە بۆیان هەژماربكرێت كە ١ی مانگی ٩ی ٢٠٢٣ بووە، ئەوە هەموو مامۆستایان كە دەوامیان نەكردوە بەپێی یاسا دەتوانرێ فەسڵ بكرێن.

یەكێتی لە ژێرەوە مامۆستایان هان دەدات بایكۆت نەشكێنن بۆ ئەوەش چەند ئامانجێكی هەیە.

یەكەمیان، بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی پێ ئیحراج بكات كە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر بە مامۆستایان سەرەرای ئەوەی كە لە بەغداوە بودجە و مووچەی كوردستان نانێردرێ.

دووەمیان، دەیەوێ مامۆستاكانی سەر بە حزبەكانی دیكە فەسڵ بكرێن و كادیرانی خۆی لە شوێنیان دابنێت.

واتا یەكێتی دەیەوێ بە بەردێك دوو چۆلەكە بكوژێت

أحدث أقدم

نموذج الاتصال