ئێران: جینۆسایدی غەززە بەردەوام بێت، ئەمریکا لە ئاگرەکەی سەلامەت نابێت


 


ئێران: جینۆسایدی غەززە بەردەوام بێت، ئەمریکا لە ئاگرەکەی سەلامەت نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی “ئەگەر جینۆسایدی سەر غەززە بەردەوام بێت، ئەمریکا لە ئاگرەکەی سەلامەت نابێت” و دەڵێت، حەماس ئامادەیە هەموو بارمتە سڤیلەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات، بەڵام پێویستە جیهانیش لە ئازادکردنی شەش هەزار بەندکراوی فەلەستینیدا یارمەتیدەربێت.

رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل قسەی کرد و گوتی، ئیسرائیل “وڵاتێکی دەستدرێژیکار و داگیرکارە و گەلی فەلەستین مافی ئەوەی هەیە بەرگریی لەخۆی بکات و وڵاتێک دروستبکات.”

عەبدوڵڵاهیان بە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت، حەماس ئامادەیە هەموو بارمتە ئیسرائیلییە سڤیلەکان ئازادبکات، گوتیشی پێویستە جیهان پشتیوانی لە ئازادکردنی شەش هەزار فەلەستینی بکات کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەندکراون. 

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاران، قەتەر و تورکیا ئامادەن ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە بکەن. 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال