کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانی: یەکێتی پلانی بۆ کوشتنی چەند کەسێک داناوە


 ئامۆزایەکی بافڵ تاڵەبانی پلانێکی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و جێبەجێکاری وەهاب هەڵەبجەیی بۆ کوشتنی چەند کەسێکی سنووری سلێمانی ئاشکرا دەکات.

سالار تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی:” بۆ جاری سێیه‌م له‌ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتییه‌وه‌ ته‌له‌فونم بۆ كرا ، وەهاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ سه‌رپه‌رشتی ئامۆزا بافڵ به‌رنامه‌یان داناوه‌ هه‌ندێ كه‌سی ئه‌نتی پارتی ناسراو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی بكوژن، مانگێک زیاتره‌ وەهاب ئاماده‌سازی بۆ ئه‌م كه‌تنه‌ دەکات، هه‌وڵده‌دا ئه‌م كه‌تنه‌ وه‌ك كه‌تنه‌كان ڕابردوویان ئاشكرا نه‌بێ و یه‌كێتیی تۆمه‌تبار نه‌كرێ به‌ تیرۆر”.

سالار تاڵەبانی پیلانەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” سیناریۆی ئه‌مجاره‌ی وەهاب و ئامۆزا بافڵ وایه‌ ئه‌نتی پارتییه‌كان له‌ناویانا دوو سێ مه‌سئولی یه‌كێتییش ده‌فعیان كه‌ن و ته‌شجیعیان كه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حوكمه‌تی هه‌رێم بكه‌ن ‌و جوێن بده‌ن به ‌پارتی و ماڵی بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وەهاب كوشتیانی ئیتر به‌ خه‌ڵك‌ بڵێن پارتی كوشتیانی وه‌ك دۆسیه‌كه‌ی نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی لێبكه‌ن و ده‌سته‌ خوێناوییه‌كه‌یان به‌ پارتی بسڕن”.

ئامۆزاکەی بافڵ تاڵەبانی ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” ناو ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بۆ من هاتووه‌ له‌ لیسته‌ خوێناوییه‌كه‌ی وەهاب هه‌ڵه‌بجه‌یین، وا باشه‌ ئاگاداری خۆیان بن (م عادل حه‌سه‌ن، م به‌رهه‌م مسته‌فا، م دڵشاد میرانی، غالیب محه‌مه‌د ،هۆشیار عه‌بدالله، یوسف محه‌مه‌د، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، به‌یار ملازم عومه‌ر ، حاجی مه‌سیفی، غازی كه‌ركووكی)”.

دەشڵێت “شاسوار عه‌بدلواحیدش له‌ لیسته‌كه‌یه‌ به‌س ترسیان هه‌یه‌ خه‌ڵك باوەڕیان پێنه‌كا، ئاراز شێخ جه‌نگی ئامۆزاشم له‌ لیسته‌كه‌یه‌ به‌س دوودڵن ئه‌ترسن لاهوور شێخ جه‌نگی لێیان ڕاسته‌وه‌ بێ”.

زانیاری زیاتر لە لینکەدا خوێنەری بن



أحدث أقدم

نموذج الاتصال