كەمێك پێش ئێستە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رای گەیاند كە هێزەكانیان لەشكركێشی زەوینی بۆ ناو غەزە فراوانتر دەكەن، ئاماژەی بەوەیش كرد كە ئەمشەو ئۆپەراسیۆنەكانیان فراوانتر دەكەن.
دانیال هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، کەمێک پێش ئێستە رای گەیاند، سوپاکەمان هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەزە دوو هێندە زیاد كردووە. هاوكات ئاماژەی دا، هێزەکانی وشکانی ئەمشەو ئۆپەراسیۆنەكانیان فراوانتر دەبێت.
راگەیاندنی فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنە زەویینییەكانی ئیسرائیل لەلایەن گوتەبێژی سوپای وڵاتەکەوە، لە كاتێكدایە كە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە زۆر بە چڕی بۆردمانی باكوری كەرتی غەزە دەکەن.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەوەیشی ئاشكرا كرد كە هێزەكانیان لەسەر سنووری باكوری كەرتی غەزەن بە فراوانی و داوای لە خەڵكی سڤیل كرد ناوچەكە چۆڵ بكەن و بەرەو باشوور کۆچ بكەن.
جێی ئاماژەیە لای خۆیەوە كۆمپانیای تۆڕەكانی پێوەندی فەلەستینی، رایان گەیاند کە تەواوی تۆڕەكانی پێوەندی و ئینتەرنێت لە كەرتی غەزە بە تەواوی پەكی خراوە و ئێستە كەرتی غەزە لە رووی پێوەندییەوە لە جیهان دابڕێنراوە.
له حه‌وتی مانگه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس سه‌ری هه‌ڵداوه و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رووی هەشت هه‌زار كه‌س له هه‌ردوو لایه‌ن كوژراون كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن. ژماره‌ی كوژراوانی غه‌زه به‌پێی راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی كه‌رته‌كه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی حه‌وت هه‌زار كه‌س و هی ئیسرائیلیش هه‌زار و 400 كه‌سه كه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه كوژرابوون و به‌و پێیه ژماره‌كه هه‌شت هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه. ئیسرائیل به ته‌واوی گه‌مارۆی كه‌رتی غه‌زه‌ی داوه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌خوازێت باكوری كه‌رته‌كه بگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشتر داوای له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه به‌ره‌و باشوور بڕۆن و به‌و هۆیه‌وه سه‌رووی یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره بوون، هێرشەکە بە گوشاری ئەمەریکا دوا خراوە و دیار نییە کەی دەست پێدەکات.