ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شاری كۆیه‌ی كرد و پرۆژه‌ی هه‌ژماری منی له‌و شاره ده‌ست پێ كرد.
ئاوات شێخ جه‌ناب ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆرانی كه‌رتی تایبه‌تیش ناویان ده‌چێته سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كه بڕیارێكی بوێرانه‌ی حكوومه‌ت بوو، چونكه ڕۆتینی دابه‌شكردنی مووچه و سویله و قه‌رزه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كات. ته‌نانه‌ت كێشه‌ی مووچه و قه‌رزی مووچه‌ش چاره‌سه‌ر دەكات، پرۆژه‌یه‌كه به هه‌وڵی ئه‌م تیمه دڵسۆزه و به پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه.
ڕایشیگه‌یاند: ''ئامێری ڕاكێشانی پاره له هه‌موو بازاڕه‌كان و شوینێك داده‌نرێ، ته‌نانه‌ت له ئه‌ورووپاش.''
له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ڕایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمه، دوامیزانی مراجه‌عه‌ی ناردووه، تیمێكی ئاماده‌یه بچێته‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر مووچه، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، سوودانی ئاماده‌یی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.''
له‌باره‌ی 700 ملیاره‌كه‌وه گوتی: ''ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی داراییه، هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌ماوه و هه‌موویمان جێبه‌جێ كردووه و چاوه‌ڕێین له به‌غداوه بگات.''