شه‌ڕ له‌ نێوان دوو گرووپی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ڕووی دا ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌-

 

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌ شاری به‌سڕه‌ له‌ باشووری عێراق، شه‌ڕ له‌ نێوان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی ڕووی دا.

ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا سێ چه‌كدار كوژران و چه‌ند چه‌كدارێكی تریش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق چووه‌ بۆ پرسه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی جیهاد له‌ شاری به‌سڕه‌ و ئه‌و پرسه‌یه‌ش پرسه‌ی كه‌سێكی سه‌ر به‌ گرووپی میلیشیایی سه‌رایا سه‌لام بووه‌ و له‌وكاته‌دا ده‌مه‌قاڵه‌ دروست بووه‌ و پاشان شه‌ڕ له ‌نێوان هه‌ردوو گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و سه‌ریا سه‌لام به‌رپا بووه‌‌ و هه‌ر له‌ناو پرسه‌كه‌ چه‌كدارێك كوژرا و دواتر شه‌ڕه‌كه‌ په‌ره‌ی سه‌ند و دوو چه‌كداری تریش كوژران و  چه‌ند بریندارێكیشی لێكه‌وته‌وه‌.

هێشتا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال