دەرباز کۆسرەت ڕەسول ڤیلایەکی لە لەندەن کڕی بە 100 ملیۆن دۆلار

دزینی داهات و پارەی میللەت بۆ کڕینی کۆشک و ڤێلا لە دەرەوەی وڵات

دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ ڤێلایەكی بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار لە گرانبەهاترین شوێنی لەندەن كڕی

بەپێی زانیارییەكان، دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ، بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری لە چەند ڕێگەیەكەوە گەیاندۆتە بەریتانیا و ڤێلایەكی لە ناوەڕاستی بەریتانیا كڕیوە.

زانیارییەكان دەریدەخەن كە ڤێلاكەی دەربازی كۆسرەت ڕەسووڵ لە بەریتانیا، بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار كڕدراوە، دەكەوێتە ناوچەیەك پێی دەگوترێت (نایتسبێرگ - نايتسبريدج) كە لە ناوەڕاستی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و نرخی خانوو و زەویی و شوققە لەو شوێنە زۆر گرانە. 

ڤێلاكە چەند شەقامێك لە كۆشكی (بەكینگهام) دوورە كە ئەو كۆشكە، شوێنی ژیان و مانەوەی شای بەریتانیا و خانەوادەی شاهانەیە. بەو هۆیەوە ئەو شوێنەی كە دەربازی كۆسرەت ڕەسووڵ ڤێلاكەی تێدا كڕیوە، جگە لەوەی شوێنی زۆربەی بۆنە فەرمی و شاهانەكانی بەریتانیایە، لە هەمان كاتدا بەهۆی بوونی كۆشكی بەكینگهام، زۆرترین گەشتیارانی دونیا سەردانی دەكەن.

ئەم ڤێلایەی دەرباز كۆسرەت لە لەندەن كڕیویەتی، تەنیا بۆ كات بەسەربردنی خۆی و هەندێك لە كەسانی نزیك لە خۆیەتی.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال