هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی7ـی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دێت
خه‌لیل غازى دۆسكى پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند، دوێنێ سه‌ردانى مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقى كردوه‌و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت بهداراییان تاووتوێكردوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقیش ئاماده‌بوه و وتویهتى:"مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌فته‌ى داهاتوو ڕه‌وانه ده‌كرێت"
ئەوەشی وتووە، "به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریاریىو بریكارى وه‌زاره‌تیش جهختیانكردوهتهوه، هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى ته‌واوى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم بهسهربازیىو هێزه ئهمنیهكانیشهوه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ڕه‌وانه ده‌كرێت"