لە هەولێر لیستی موچە ڕادەستی تەیف سامی دەکرێت


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکرێت.

دوو ڕۆژە ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری لە هەولێرە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە، ئامانجی هاتنی ئەنجوومەنەکە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیانە بەتایبەت پرسە دارایی و ئابوورییەکان، هەردوولاش بەئەرێنی باسی گەیشتن بە چارەسەر دەکەن.

بڕیاردراوە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لیستی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن و ڕاشکاوانە قسە لەسەر گرفتەکانی لیستی مووچە دەکرێت.
یەکەمجاریشە لە هەولێرەوە لیستی مووچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

سەرەتای مانگی نۆ مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش کرا، چاوەڕوان دەکرێت دوای ڕادەستکردنی لیستەکەش لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال