سودانی: ڕاستەوخۆ موچە بۆ هەرێم نانێرین


سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان رایدەگەیێنێت : بۆ پرسی مووچە بەغدا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەکات، دەشڵێ: پێدانی مووچەی هەرێم راستەوخۆ لە بەغدا قەوارەی هەرێم لەناودەبات و ئەمە ناکەین

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، “ئەگەر بڵێن پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی راستەوخۆ بەغدا بیدات، ئەوكات قەوارەیەكی دەستووری نامێنێت بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

هەروەها سوودانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەگەر هەرێمی كوردستان بەوە رازی دەبێت، ئێمە سبەینێ ئەوە جێبەجێ دەكەین، بەشێوەی راستەوخۆ لە وەزارەتی داراییەوە مووچە دەدەین، بەڵام زۆرینەی خەڵكی كوردستان بەوە رازی نین”.

دەشڵێ:” ئەم مەترسییە تەنانەت كاربەدەستانی بەغداش هەستی پێ دەكەن و لێرە و لەوێ باسی دەكەن، بەڵام هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی و كادر و خەڵكی ئەملاو لای سەربە و گرووپانە، ئیش بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سوودانی لە درێژەی لێدوانەكەیدا دەڵێ: هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستوورییە، پێش ئەوەی حكومەتی نوێی عێراق دروست بێت، هەرێمی كوردستان هەرێمێكی واقیعی بووە لە عێراق، بۆیە حكومەتی ناوەند ناتوانێ راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ فەرانبەرانی كوردستان بكات، دەبێت هەموو مامەڵەیەكی بەغدا لە رێگەی حكومەتی هەرێمەوە بێت.

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال