ئەمریکا فڕۆکەی B52 ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پێنتاگۆن رای دەگەیەنێت، هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش .

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئەمڕۆ شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2024، ڕایگەیاند: "فەرمان دراوە بە ناردنی کەشتیی جەنگی زیاتر بۆ بەرگری لە دژە مووشەکی بالیستی، فڕۆکەی شەڕکەر، فڕۆکەی بارهەڵگر و چەندین بۆمبهاوێژی دوورمەودا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

لە ڕاگەیەندراوێکی پێنتاگۆندا، هاتووە: "بەگوێرەی پابەندبوونمان بە پاراستنی هاووڵاتیاین و هێزە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرگریکردن لە ئیسرائیل و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕێگەی سیاسەتی بەرگری و دیپلۆماسییەوە، وەزیری بەرگری فەرمانی داوە بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی زیاتر بۆ بەرگری لە دژە مووشەکی بالیستی، فڕۆکەی شەڕکەر و چەندین بۆمبهاوێژی دوورمەودا و فڕۆكه‌ى B-52ی سەر بە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ ناوچەکە."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە "ئەم هێزانە لە مانگەکانی داهاتوودا دەگەنە ناوچەكە و پشت دەبەستن بە بڵاوکردنەوەی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی بەرزایی بەرز (ساد - THAAD) لە ئیسرائیل و لەگەڵ هەڵوێستی بەردەوامی یەکەی هەڵمەتی دەریایی- وشکانیی ئامادەی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاستدا.”



أحدث أقدم

نموذج الاتصال