دادگای فیدراڵی عێراق : هەژماری من یاساییە

 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە بڕیار و نووسراو، یەکلایی کردووتەوە کە ئەو بانکانەی لە پرۆژەی هەژماری من بەشدارن، هەمان ئەو بانکانەن لە پرۆسەی تەوتین بەشدارن، هەربۆیە هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکیان نییە.

بە گوێرەی ئەو کۆپییەی لە نووسراوی دادگاکە بە واژووی دادوەر جاسم محەممەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان24 کەوتووە و تێدا ڕوونکراوەتەوە، کە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بە نووسراوی ژمارە ( 111/ت.ق / 2024/1405 ) لە بەرواری (2024/7/3 ) هەموو ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من، مۆڵەت پێدراوی بانکی ناوەندی عێراقن و سەرجەمیان لەپڕۆسەی (طوطین) بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن.

هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە، هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی لەبەردەم ئەو بانکانەدا نییە تاوەکوو پرۆسەی (طوطین) بە بانکی کردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام بدەن.

تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و پرۆسەی تۆمارکردنەکەش بەردەوامە."

300 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە بە فەرمانبەران و مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتە بانکیەکانەوە وەردەگرن."‎ئاماژەی بەوەش کرد "تاوەکوو ئێستا 250 ئەی تی ئێم 'ئامێری ڕاکێشانی پارە' لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دانراون و بڕیارە ژمارەی ئەی تی ئێمەکان بکەنە زیاتر لە 1000 دانە بۆ ئەوەی فەرمانبەران بە ئاسانی مووچەکانیان وەربگرن."


أحدث أقدم

نموذج الاتصال