جەوهەر محێدین ئێستا ئاغای هەرکییەکان نەماوە حسابی بۆ ناکەن

جەوهەر ئاغای ئێستا ئاغای هەرکییەکان نەماوە 

جەوهەر محێدین ئاغا ساڵانی ڕابردوو بۆ دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ویستی خەڵک و عەشیرەتی هەرکی بەکاربهێنێت بەڵام عەشیرەتی هەرکی سێ بەشی زیاتر پارتین قوربانی و شەهیدیان داوە بۆ کوردستان و پارتی نەک هەر بەگوێی جەوهەر ئاغایان نەکرد بەڵکو دژایەتییان کرد و دەریانکرد لە دەڤەری بادینان دوای ئەوەی پێگەی ئاغایەتی و براگەورەیی لەدەست دا بە تەنیا ڕوویکردە دەڤەری سلێمانی و خۆی بە ماڵی لاهور جەنگی دادا و داوای لێکرد لەناو یەکێتی جێگای بکرێتەوە لاهور جەنگی بەوەی زانی ئەو لە بێهێزی و بێ جەماوەری هاتووە ناو یەکێتی هەر بۆیە هیچ پۆستێکی حزبی پێ نەدا تەنها وەک یەکێتییەکی ئاسایی قەبوڵی کرد 


دوای ڕووداوی 8تی تەمموز و بافڵ تاڵەبانی کۆدەتای بەسەر لاهور جەنگی کرد خۆری جەوهەر کزبوو و ئاوابوو لاهور جەنگیش سکاڵای لە دادگای بەغدا تۆمار کرد دژی بافڵ تاڵەبانی سێ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناوەکانی 

سەردار هەرکی و لێوا چەتۆ ساڵح و پەروین کاکە حەمە  شایەدییان بۆی دا لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بافڵ تاڵەبانی لێژنەیەکی دروست کرد بۆ دەرکردنیان لە یەکێتی بەپەلە جەوهەر ئاغا خۆی گەیاندە ماڵی بافڵ تاڵەبانی و داوای لێ کرد سەردار هەرکی دەرنەکات لە یەکێتی بەڵام بافڵ تاڵەبانی لە جەوهەر ئاغا هەڵدەستێتەوە بە توڕەیی پێ دەڵێت تۆ بۆت نیە تەداخولی بڕیارەکانی یەکێتی بکەیت من پاشگەزنابمەوە ئەوەی بەرگریش لە سەردار هەرکی بکات چارەنوسی لەو خراپتر دەبێت جەوهەر ئاغا بەشەرمەزار و دڵشکاوی دەباشان بەجێدەهێلیت وەک ئەوەی لێ هات بۆ ڕیش چوو سمێلیشی لەسەر دانا ئاغایەتی و پێگەی جەماوەری لەناو هەرکی لەدەست دا و لە حزبی یەکێتیش پشتگوێخرا هەربۆیە ناوە ناوە دەیەوێت خۆی بکاتە مەوزوع پوختان بە پارتی دەکات کە هەوڵی تیرۆرکردنی داوە جەوهەر ئاغا ئەو کەسە بەهێزە نیە لای پارتی کاریگەر و بەهێز بێت تاهەوڵی لەناوبردنی بدات ئەگەریش پارتی ئەو کارە بکات لە مێژەبوو جەوهەر ئاغا لە ژیان نەمابوو.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال