نوسەر و ڕۆژنامەنوس : ئەسرین عاسی شوانی
کاتێ ئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای ووڵاتان دەشەکێتەوە،مژدەی هەڵاتنی ڕۆژی کوردستان نزیکتر دەبێتەوە،پێشترو لە سەروبەندی خەباتی شاخ،گەر ئاژانسێکی هەواڵی ناوی کوردی بهێنایە،کە ئەوکات بە تێکدەر یان جوداخواز ناویان ئەهێناین،شاگەشکە دەبوین،کەچی ئێستا لە سایەی حکومەتی هەرێم و ئەندازیارەکەی،ئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای وڵاتان و لەناوجەرگەی عەرەبستان دەشەکێتەوە،کە بەڕاستی جێگای خۆشحاڵی و دەس خۆشیە لە جوهدی سەڕۆکی حکومەت،کە شەوی حستۆتە سەر ڕۆژو لە پێناوی سەروەری کوردستان و شەکانەوەی پەرچەمەکەی، شکستی بە ماندوێتی داوە،تا شەکاوە بێت ئاڵاکەمان.
وێنەی ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای وڵاتانی زلهێز و بەهێزی ئابووری جیهان لە لوتکەی حکومەتەکان لە وڵاتی ئیماڕات دوبەی