ڕزگار عیسا سوار : پەرلەمانتاری پارتی و کوڕی فەرماندەی گەورە و ناسراو شەهید عیسا سوار
پەرلەمانتارێکی پارتی : "قوباد تاڵەبانی کەسێکه پارەپەرست و خۆپەرستە کە هەموو شتێک لەپێناو بەرژەوەندیی خۆی دەکاتە قوربانی"
ڕزگار عیسا سوار، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند:
پێویستە خەڵكی قوباد تاڵەبانی باش بناسن کەسێکی دووڕوو، فیتنەچی و ترسنۆکە و هەمیشە پیلان دادەڕێژێت و دواتر خۆی لە پەنای کەسانێک یان بابەتەکان دەشارێتەوە.
براکەشی هان دەدات توند بێت و تیرۆر بکات و لە ئەنجامدا خۆی وەکوو قوربانی نیشان دەدات بۆ ئەوەی خۆی وەک کەسێکی ئاشتیخواز و حوکمدار دەربکەوێت
یارییە قێزەونەکانی قوباد تاڵەبانی وردە وردە بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەبن و پێگە و متمانەی خۆی کە بە درۆ و فێڵ دروستی کردووە .