بافل تالەبانی لە ترسی لەدەست دانی پۆستەکەی داوای کۆبوونەوەی لە لاهوری شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین کردووە
بە پێی زانیاریەکان بافل تاڵەبانی چەند پەیامێکی ئاڕاستەی لاهوری شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین کردووە داوای لێکردوون کە بێنە سەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بهیهكهوه و ڕێک بکەون .
بافل تاڵەبانی بە چەند ئەندام سەرکردایەتیەکی یەکێتی هەروەها چەندین كهسایهتی ڕاسپاردووە تا داوا لە لاهوری شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین بکەن لەگەڵی کۆببێتەوە وە پێشی ڕاگەیاندوون کە چیان بوێت بۆیان دەکەم وە هەندێک لەدەسەڵاتەکانیشیان ڕادەست دەکەمەوە
بەڵام هەریەکە لە لاهوری شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین بە داواکەی بافڵ ڕازی نەبوون بە ئەندام سەرکردایەتیەکانیان ووتووە بە هیچ شێوەیەک بافڵ شوێن متمانه نەماوە لای ئێمە و هاوپەیمانانیش، بافڵ تاڵەبانی له ڕووی نێودهوڵهتی سیاسیهوه تهواو سهنگی خۆی لهدهست داوه، بۆیە دەبێت بافڵ تالەبانی خۆی لە نێو یەکێتی نەمێنت.
بافڵ تاڵەبانی بە تەواوی ترسی لێ نیشتووە و دەزانێت هەر ڕۆژێک بێت لاهور شێخ جهنگی و ئهژی ئهمین دهگهڕێنهوه بۆ دهسهڵات بۆیە لەئێستادا لە قەلەقی و بارێکی دەروونی زۆر خراپ دایە بە جۆریک بۆ هەموو ئەگهرێک خۆی ئامادە کردووە تا هەڵبێت لەسلێمانی .