دوێنێ ئه‌ندامانی گۆنگرێسی ئه‌مریكا (ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێس) پەیامێک بۆ ئیدارەی (بایدن) و كۆشكی سپی، دەنێرن و مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته به (جۆبایدن) سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی به فه‌رمی وه‌ڵامیان بداته‌وه:
كۆنگرێسمانه‌كان ده‌پرسن:
ئایا وەزارەتی دەرەوە یان گەنجینەی ئەمریکا بۆیان ئاشكرا بووه کە (فائق زەیدان) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، مەرجەکانی سزاکانی ئەمریکا به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندرێت به‌هۆی پێشێلکاری توندی مافەکانی مرۆڤ و به‌كرێگیراوی وڵاتێكی بیانییه و گه‌نده‌ڵه و پشتیوانی له تیرۆر ده‌كات؟
ئایه سزاکانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر نووری مالیکدا ده‌سه‌پێندرێت بەهۆی پشتیوانی كردنی له تیرۆر و گەندەڵی هه‌روه‌ها به‌كرێگیراوی وڵاتێكی بیانییه؟
ئایه پاكێجی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و ده‌یان به‌رپرسی تر له‌و وڵاته ناسه‌پێندرێت به‌هۆی سیخوڕی و گه‌نده‌ڵی و پشتیوانی كردنیان له تیرۆر؟
شایه‌نی باسه هه‌مان ئه‌و پرسیارانه‌ی ئه‌ندامانی گۆنگرێس له ئیداره‌ی جۆبایدن كردویانه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و سیخوڕی بۆ وڵاتان و پشتیوانی كردن له تیرۆر، بافڵ تاڵه‌بانیش ده‌گرێته‌وه.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی وه‌ڵامی ئه‌ندامانی گۆنگرێس به به‌ڵێ بداته‌وه ئه‌وكات بڕیارێك له كۆنگرێسه‌وه ده‌رده‌چێت و سزا به‌سه‌ر نوری مالكی و فایه‌ق زێدان و دۆسته نزیكه‌كانی بافڵ و خودی بافڵیش ده‌سه‌پێندرێت، چونكه ئه‌ویش گه‌نده‌ڵ و به‌كرێگیراوه و ده‌ستی له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا هه‌بووه و به‌ڵگه‌ش زۆره و له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌مریكادا هه‌یه.